دوو شاره‌وانی دیكه‌ی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان به‌ ئۆجالان به‌خشی

شارەوانی دوو شاری دیكه‌ی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان به‌ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌خشی. بەم پێیەش ژماره‌ی ئەو شارەوانییانەی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خرییان به‌ ئۆجالان به‌خشیوه‌ بوو به‌ ٩ شارەوانی.

هاوكات له‌گه‌ڵ یادی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، شارەوانی دوو شاری دیكه‌ی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان پێبه‌خشی. بەم پێیەش ژماره‌ی ئەو شارەوانییانەی ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خرییان به‌ ئۆجالان به‌خشیوه‌ بوو به‌ ٩ شارەوانی.

ھەریەکە لە شارەوانیی شارۆچکەی کاستیل دی جیورس-ی  سەر بە شاری ئیسرینا، ھەروەھا شارەوانی شارۆچکەی کاستیل بوتاشیو-ی سەر بە شاری کامبویاسو، ڕەگەزنامەی فەخرییان بەخشییە ڕێبەری گه‌لی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ھەردوو شارەوانییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: «بەھۆی بەشداربوونی فرەوانی ئۆجالان، لە سەقامگیرکردنی ئاشتیی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بڕیارماندا ڕەگەزنامه‌ی فەخری پێببەخشین.»

جگە لە ئاماژەدان بەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٢٠ ساڵە خراوەتە سەر ئۆجالان، لە بەیاننامەکەدا ئه‌و دوو شاره‌وانییه‌ داوایان لە سەرجەم شارەوانییەکانی ئیتاڵیا کرد ھەڵوێستی ھاوشێوە بگرنەبەر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیدانەی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکه‌ن لە به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی سوپای تورکیا به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین.

بڕیارە ٤ی ئایار ئه‌و دوو شاره‌وانییه‌ مه‌ڕاسیمێكی فەرمی ڕێكبخه‌ن بۆ به‌خشینی ڕەگەزنامەی فەخری به‌ ئۆجالان.

پێشتر ھەریەکە لە شارەوانییەکانی، پالیرمۆ، ناپۆلی، پاناگۆنیا، ریجۆئیمیلیا، ریاتشی، مارتانو، پینیربولو- ی ئیتاڵیا ڕەگەزنامەی فەخرییان بە ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بەخشیووە.

s.m