دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئۆستوڕالیا گەیشتە ئەمریکای باشوور

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئۆستوڕالیا بە دەیان کەس و بە ملیۆنان گیانەوەر گیانیان لەدەستداوە. دوکەڵی ئاگری دارستانەکانی ئۆستوڕالیا گەیشتە ئەمریکای باشوور و ١٢ هەزار کیلۆمەتری بڕیوە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە دارستانەکانی ئۆستوڕالیا دەسووتێن و نزیکەی ٨ ملیۆن هکتار لە دارستانەکان سووتاون و دوکەڵەکە گەیشتە ئەمریکای باشوور.

بەرپرسانی وڵاتی چیلی ڕایانگەیاند، دوکەڵی ئاگرەکەی ئۆستوڕالیا گەیشتووەتە وڵاتەکەیان و ئاماژەیان بەوەکرد، دوکەڵی ئاگرەکە زەریای مردووی بڕیوە و گەیشتووەتە شیلی، واتە ١٢ هەزار کیلۆمەتری بڕیوە.

ئاژانسی کەشوهەوای ئەرجەنتینیش ڕایگەیاند، دوکەڵەکە ٦ هەزار مەتر بەرز بووەتەوە و خۆر سوور بووە.

پێشبینیدەکرێت هەوری دوکەڵ تا بەڕازیلیش بڕۆن.

ف.ق