دۆستێکی کورد لە ئیتالیا بە تەنیا بۆ عەفرین چالاکی دەکات

هاووڵاتییەکی ئیتالی، کە خۆی بە دۆستی کوردان دەزانێت لە بەردەم شارەوانیی شاری ئیڤریا-ی ئیتالیا، بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین دەستی بە چالاکی کردووە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین لە لایەن کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەورووپا بە چالاکی جۆراوجۆر شەڕمەزار دەکرێت.

ئەندریا دۆویزێن خەڵکی ئیتالیایە و یەکێک لەو چالاکوانانەیە، کە چالاکى بۆ عەفرین دەکات. بۆ ئەوەشی ئەوەی سەرنج بخاتە سەر کۆمەڵکوژی سوپای تورکیا لە عەفرین بە شێوازی تاکە کەسی دەستی کردووە بە چالاکی.

ئەندریا دروشمەکانى "بکوژ ئەردۆغان" و " شەڕ و کۆمەڵکوژی لە عەفری ڕاوەستێنن" بەرزکردووەتەوە و ئەو دروشمانەى لەسەر لافیتە نووسیوە و دروشمەکانى بە خۆیدا هەڵواسیوە و دەستی کردووە بە چالاکی ڕۆژانە.