دیداری ئاشتیی نێوان حکوومەتی کۆڵۆمبیا و شۆڕشگێڕانی ئەو وه‌ڵاتە ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ 

سەرۆکی ده‌وڵه‌تی کۆلۆمبیا ژوئان مانوێل سانتۆس ڕایگه‌یاند، دیدارەکانیان لەگەڵ سوپای رزگاریی نەتەوەیی كۆڵۆمبیا - ELN لە هاڤانای پایتەختی کوبا بەردەوام ده‌بن. ئاشكراشی كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمۆبیا - فارك كۆبوونه‌ته‌وه‌.

سەرۆکی ده‌وڵه‌تی کۆڵۆمبیا ژوئان مانوێل سانتۆس ڕایگه‌یاند: هەفتەی داهاتوو، دیدارەکانی ئاشتیی نێوان حکوومەت و سوپای رزگاریی نەتەوەیی ئەو وه‌ڵاتە لە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا دەستپێدەکەنەوە.

دیدارەکانی ئاشتیی نێوان سوپای ڕزگاریی نەتەوەیی كۆڵۆمبیا و حکوومەتی ئەو وه‌ڵاتە بە فەرمانی سەرۆکی دەوڵەتی ئیکوادۆر لینین مۆرینۆ ڕاگیرابوو، ئەو وه‌ڵاته‌ خۆی لە بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئاشتی کشاندبوویەوە.

«له‌گه‌ڵ فارك کۆبووینه‌وه‌»

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی كۆڵۆمبیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا - فارك كۆبوونه‌ته‌وه‌‌. له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە: سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسپانیا فێلپی گۆنزالێس و سەرۆکی پێشووی دەوڵەتی ئۆرۆگوای ژۆسێ موژیکا بەشدارییان كردووه‌ له‌ کۆبوونەوەی نێوان ئێمە و فارک-دا.

هەروەها سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی ڕێككه‌وتنی ئاشتی هەنگاوی پێشکەوتوومان ناوە و پڕۆسه‌ی ئاشتییش  بەردەوام ده‌بێت.

s.m