دەوڵەتی تورکیا لە ئەڵمانیا شەرمەزار کرا

لە ساربروخەنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وشەرمەزارکردنی داگیرکاری سوپای تورکیا لە عەفرین وباشووری کوردستان چالاکی ئەنجامدرا.

لە ساربروخەنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وشەرمەزارکردنی داگیرکاری سوپای تورکیا لە عەفرین وباشووری کوردستان تتاندی ئاگادار کردنەوە دامەزرا. ستاندەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-ی کورد، لە بەردەم ئەورووپا گەلەری دانرا.

لەبەردەم ستاندەکەدا وێنەی ئەوهاووڵاتیانەی عەفرین کە بوونەتە قوربانی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا وئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە هەڵواسراوە.هەروەها بڵاڤۆک و پانکارد کە باس لە جینایەتەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین دەکات بڵاو کرایەوە.

دەربارەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەسەدان بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە.