فەرانسا پشتگیری خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە دووپات کردەوە
ماکارۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا کە لە کۆشکی ئەلیزە پێشوازی لە شاندەکەی ڕۆژئاوا کرد، جارێکی دیکە پشتگیری وەڵاتەکەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە دووپات کردەوە.
ماکارۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا کە لە کۆشکی ئەلیزە پێشوازی لە شاندەکەی ڕۆژئاوا کرد، جارێکی دیکە پشتگیری وەڵاتەکەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە دووپات کردەوە.
شاندێكی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا كه له به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا پێكهاتووه، له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس، له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌وه.
کۆشکی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە سەر دانیشتنەکە بەیاننامێکی بڵاو کردەوە و دەستنیشانی کرد کە بۆ شاندەکەی سووریا " هاوکاری فەرانسا" دووپات کراوەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئیمانۆئیل ماکارۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسا، فیداکاری شەڕڤانانی قەسەدەی لە شەڕدژی چەتەکانی داعش-ی بەرز نرخاند و ئەوەی وە بیرهێنایەوە کە شەڕلە دژی چەتەکان کارێکی سەرەکییە.
" جەخت لەسەرهاوکاری کردنی قەسەدە کرایەوە"
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە ،" ماکارۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسا دووبارەی کردووەتەوە کە شەڕلە دژی چەتەکانی داعش بەردەوامە،کاریکی سەرەکییە" وهاوکاری دەوڵەتی فەرانسا-ی بۆ هێزەکانی قەسەدە ڕاگەیاند.
لە بایاننامەکەی سەرۆک کۆماری فەرانسادا هاتووە کە ددەوڵەتی فەرانسا ئامادەیە بۆ ناوبژیوانی لە نێوان قەسەدە و تورکیادا، فەرانسا وهاوپەیمانان هاوکاری بکەن.
شاندی باڵای ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سووریا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا كۆبوونه‌ته‌وه، بریتین له: ئاسیا عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م، هێڤین ڕه‌شید هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین، سیهام قریۆ هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جزیر، فانهر گائهت ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیر، ڕێدوور خه‌لیل به‌پرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده، نه‌سرین عه‌بدوڵا وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه و دكتۆر خالید عیسا نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوری سووریا له فه‌ڕه‌نسا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە فەرانسا بۆ ئەوەی پێش لە داگیرکاری تورکیا بگرێت، ئەوان لەگەل دەوڵەتی ئەمریکا هێز ڕەوانەی منبج بکەن.
ک- ش