زونبێرگ لەدژی بەکارهێنانی ناوەکەی ناڕەزایی دەربڕی

گرەیت زونبێرگ کە لە هەموو جیهان خوێندکارانی لەدژی هۆکارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا هەستاندە سەر پێ، لەدژی بەکارهێنانی ناوەکەی لە لایەن هەندێک کۆمپانیاوە ناڕەزایی دەربڕی.

گرەیت زونبێرگ کە لە هەموو جیهان خوێندکارانی لەدژی هۆکارەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا هەستاندە سەر پێ بوو بە سمبولێک و هەندێک کۆمپانیا ناوەکەی بەکاردەهێنن و سوودی لێوەردەگرن.

ناو و وێنەی زونبێرگی ١٧ ساڵ لە سەر کۆپی ئاوا و قاوە و تیشێرت و بەرگی تەلەفۆن و یاری منداڵان چاپدەکرێت و دەفرۆشرێن و ئەو دۆخەش زونبێرگی نیگەران کردووە و لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ئەو ناو و وێنەکەی بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە و کەس هەڵنەخەڵەتێ.

لەگەڵ ئەوەشدا بازرگانیکردن بە ناوی ئەو چالاکوانە بچووکە ڕانەگیراوە، بگرە هەندێک نووسینگەی خانوبەرە و بیمەش بە ناوی ئەوەوە کراونەتەوە. هەروەها یاریەک کە لە شێوەی زونبێرگ دروستکراوە بە ٨١ یۆرۆ و پەیکەرێکی بچووکی زونبێرگ بە ٤٠ یۆرۆ و کڵاوێکیش کە ناوەکەی لەسەر نوسراوە بە ٣٠ یۆرۆ دەفرۆشرێت.

سەردانی یەکێتی ئەوروپای کرد

گرەیت زونبێرگ لەدژی ئەو کەسانەی ناو و نازناو و وێنەکەی بەکاردەهێنن، سەردانی نووسینگەی خۆیەتی هزری یەکێتی ئەوروپا کرد و سکاڵای تۆمار کرد.

گرەیت زونبێرگ لە ساڵی ٢٠١٨ دا کە ئەو کاتە ١٥ ساڵی تەمەن بوو لە بەردەم پەرلەمانی سوید مانی گرت و داوای بایکۆتی خوێندنگاکانی کرد. داوای لە سیاسەتمەداران کرد لەدژی هۆکارەکانی گۆڕینی ئاو و هەوا کار بکەن.

ف.ق