زیاتر لە ١٥٠ دیپلۆماتی ڕووس لە وەڵاتانی ڕۆژئاوایی دەرکراون

وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکیەتی ئەورووپا وژمارێک لە وەڵاتانی ناتۆ، لە هەڵوێستێکی یەکگرتووانەدا بڕیاریاندا کە زیاتر لە ١٥٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە وەڵاتەکانیان دەر بکەن.

دوای ئەوەی کە سیخوڕێکی پێشووی ڕووسیا لە بریتانیا ژەهراوی کرا، ئەمریکا و وەڵاتانی یەکیەتی ئەورووپا لەو بارەیەوە کاردانەوەیان نیشاندا. و ڕووسیا وەک بەرپرسیاری ئەو کردەوەیە دەزانن و ڕووسیاش ئەو تۆمەتانە رەد دەکاتەوە.

 لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردو بەم لاوە ئەمریکا و١٨ وەڵاتی یەکیەتی ئەورووپا، ئۆکراین،کەنەدا، نۆرویج و ئۆسترالیا ڕایانگەیاند ١٢١ دیپلۆماتی ڕووس-یان لە وەڵاتەکەیان دەر کردووە. دەوڵەتی بەریتانیاش پێشتر٢٣ دیپلۆماتی ڕووسی لە وەڵاتەکەی دەر کردبو.

 هەروەها وەڵاتی لوکزامبورگ،  سەفیری ڕووسیای بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتەکەی کرد.

 لە سەردەمی شەڕی ساردەوە تا کو ئیستا ئەکە یەکەمین جارە کە ئاوەها هەڵوێستێک لە هەمبەر ڕووسیا دەگیردریت.

ئەم کاردانەوە هاوبەشەی وەڵاتان لە هەمبەر ڕووسیا  وەڵامێکی توندی وەلاتانە بۆ ژەهراوی کردنی (سەرگەی ئیسکریپال) و کچەکەیەتی کە لە ڕێکەوتی ٤ی ئادار/١٧ شوبات لە لایەن دەزگەی سیخوڕی ڕووسیاوە ئەنجامدراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوان ئیستا لەنەخوشخانە لە ژێر چاودێری پزیسکیدان

ک-ش