سالح موسلێم ئازاد کرا
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم، ئەمڕۆ لە بەردەم دادوەری دادگای پراگ دا ئامادەبوو، بڕیاری ئازادبوونی لە زیندان دەرکرا.
ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤ-دەم، ئەمڕۆ لە بەردەم دادوەری دادگای پراگ دا ئامادەبوو، بڕیاری ئازادبوونی لە زیندان دەرکرا.
ساڵح موسلیم، شەوی ٢٤ی شوبات/٥ ڕەشەمە لە کاتێکدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکدا لە پراگی پایتەختی چیک بوو دەستگیرکرا و ئەمڕۆ برایە دادگا.
دوای بردنە بۆ دادگای پراگ، دادوەر بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیمی دەرکرد.
ساڵح موسلیم بەهۆی دۆسییەکی ساڵی ٢٠١٧ وە، کە حکومەتی تورک لە دژی ئامادەی کردبوو ڕادەستی پۆلیسی نێودەوڵەتی کردبوو، دەستگیرکرابوو.
دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و سیاسەتمەدارانی دیاری جیهانی شەرمەزارکرا و ناڕەزایی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.