ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی - ته‌ڤده‌م له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا به چه‌كی ئه‌ورووپا له عه‌فرین مرۆڤ ده‌كوژێت.
ساڵح موسلیم ڕایگه‌یاند: پێشتر له ڕێی چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر كۆبانێ، شه‌نگال و كه‌ركووك، ئێستاش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عه‌فرین. ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه له‌و شوێنانه ته‌واویان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێ له عه‌فرین ته‌واویان بكه‌ن. به لای ئێمه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان عه‌فرین و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نییه. عه‌فرین درێژكراوه‌ی سوور، جزیر، نسێبین و شه‌نگاله. ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ١٠٠ ساڵه له دژی ئه‌رمه‌نی، سوریانی و كوردان كردی، ئێستا ته‌واوی بكات. بۆ ئێمه ئه‌مه بابه‌تێكی شه‌ره‌ف و نامووسه، پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت.
«با په‌یمانه‌كانی ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكرێن»
ساڵح موسلیم ڕوو له ڕای گشتیی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووده‌دات و به‌رخۆدان ده‌كرێت، بۆ ئارامی و ئاساییشی ئێوه‌یه.
«ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی لێره ڕوویاندا، هه‌موو شتێكیان پیشان دا. ده‌یانه‌وێ عه‌فرین له كوردان بستێنن و ڕاده‌ستی تێرۆریستانی بكه‌ن. ئێمه لێره ئه‌ورووپا و مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزین. ئێمه داوا له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین خاوه‌نداری له قانوونه‌كانی خۆیان بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی عه‌فرین به چه‌كی ئه‌ورووپا ده‌كوژرێت. لیۆپارده‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌كارده‌هێنرێن. قانوون، بنه‌ما و په‌یمانه‌كانی ناتۆ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێشێل ده‌كرێن. ئێمه ناڵێین وه‌رن بۆ ئێمه شه‌ڕ بكه‌ن. ئێمه ده‌ڵێین بنه‌ما و قانوونه‌كانی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن. كوشتنی ئێمه به چه‌كی ئه‌ورووپا شتێكی نامرۆڤایه‌تییه. ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین.»
«كات كاتی یه‌كێتییه»
موسلیم له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، گه‌لی عه‌فرین له دژی هێرشه‌كان خۆڕاده‌گرێت.
«مافی هیچ كه‌سێك نییه كه به گه‌لی عه‌فرین بڵێت له عه‌فرین ده‌رچن، ئه‌وێ شوێنی گه‌لی عه‌فرینه. منداڵانی ئه‌وێ خاكی خۆیان ده‌پارێزن. بۆ ده‌بێ شوێن و واری خۆیان به‌جێبهێڵن؟ با هه‌ر كه‌س ئه‌وه بزانێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆر گرنگه. ئێوه نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان سازیی كوردان ده‌كه‌ن. بۆ شه‌ره‌فی ئێمه‌ی كورد چی پێویست بێت، ده‌بێ بیكه‌ین. ڕۆژ ڕۆژی یه‌كێتی و یه‌كگرتنه. پێویسته هه‌ر كه‌س به‌پێی ئه‌وه مامه‌ڵه بكات. »
s.m