سبه‌ینێ سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور كۆده‌بنه‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وه‌ڵات كه هێزی سه‌ربازی لێ نییه، كۆده‌بنه‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری هه‌ردوو وه‌ڵات كه هێزی سه‌ربازی لێ نییه، كۆده‌بنه‌وه.
ئیم جۆنگ سیۆنگ به‌رپرسی سكرتاریه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند، مۆن جای ئین سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشوور و كیم جۆن ئون-ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوور كه هێزهسهربازییهكانی لێ دوورخراوه‌ته‌وه، پێكه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
ڕاگه‌یه‌نرا كه بڕیاره سه‌رۆكی كۆریای باشوور له‌سه‌ر هێڵی سنووری نێوان هه‌ردوو وه‌ڵات، پێشوازی له سه‌رۆكی كۆریای باكوور بكات. ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بڕیاره كچی سه‌رۆكی كۆریای باكوور-یش له‌نێو شانده‌كه‌دا بێت.
ئه‌م كۆبوونه‌وه باڵایه‌ی كۆریای باكوور و باشوور ده‌بێته سێیه‌مین كۆبوونه‌وه كه له ساڵی ٢٠٠٠ به‌دواوه ئه‌نجام دراون. له‌نێوان هه‌ردوو كۆریادا، ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٧ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام درابوون. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه له‌نێوان ئه‌و دوو وه‌ڵاته چاوپێكه‌وتنی دیپلۆماسی ساز ده‌كرێن.
پێشبینی ده‌كرێت كه له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كیم جۆنگ ئون-ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور و دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دیدارێكی مێژوویی ئه‌نجام بده‌ن. بابه‌تی سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌ش چه‌كی ئه‌تۆمیی كۆریای باكووره.
s.m