ستیڤن هاوکینگ فیزیاناسی ناودار کۆچی دوایی کرد

ستیڤن هاوکینگ فیزیاناسی ناوداری جیهان لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆجی دوایی کرد.

بنەماڵەی فیزیاناسی ناوداری جیهان ستیڤن هاوکینگ ڕایانگەیاند، هاوکینگ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا لە کەمبریج، کۆچی دوایی کردووە.

لە ڕاگەێندراوەکەی بنەماڵەی هاوکینگ دا هاتووە: باوکی میهرەبانی ئێمە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە و ئەمە بووەتە هۆی خەمێکی قوورس لەسەر دڵمان، مرۆڤێکی زۆر هێژا و ئاکادیمی بوو، باوکمان بە ورە وئیرداەی خۆی بووە نمونە بۆ هەموو جیهان.

هاوکینگ لە تەمەنی ٢٢ ساڵی تووشی نەخشیی نۆرۆنی جوڵە بوو, دکتۆرەکان پێیان وابو کە هاوکینگ بەرەبەرە لە مەرگ نزیک دەبێتەوە، بەڵام ناوبراو بەتەواوی ئیفلیج بوو وتوانای قسەکردنیشی نەما و دواتر لە ڕیگای ئامێری تایبەتی دەنگەوە توانیی قسە بکات.

هاوکینگ چەندین کتێبى لەبارەى گەردون و کونەڕەشەکانەوە نووسیوە. خاوەنى تیۆریى ناسینى گەردوونە، کە ئەو تیۆرییەوە ئاوێتەى فیزیاى کۆانتۆم و تیۆریى ڕێژەى کردووە. بەو تیۆرییەش ڕێگاى بۆ ئاشکراکردنى چەندین نهێنیى گەردوون کرایەوە.

ر.م