سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا بۆ ئازادی ئۆجالان تێده‌كۆشن
یه‌كێك له گرنگترین سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا به ناوی «USDAW» بڕیاریدا كه بچێته ڕیزی سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته كه پێشه‌نگایه‌تی كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له گرنگترین سه‌ندیكاكانی به‌ریتانیا به ناوی «USDAW» بڕیاریدا كه بچێته ڕیزی سه‌ندیكاكانی دیكه‌ی ئه‌و وه‌ڵاته كه پێشه‌نگایه‌تی كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» ده‌كه‌ن.
سه‌ندیكای USDAW كه له ساڵی ١٩٤٠ به‌دواوه چالاكه و ٤٣٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، بڕیاریدا به‌شداری بكات له كه‌مپینی ئازادیی ئۆجالان.
ئه‌و سه‌ندیكایه كه یه‌كه‌م جاره به‌شداری ده‌كات له كه‌مپینێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕایگه‌یاند: «ئێمه له‌پێناو چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتییانه له توركیا و هه‌رێمه‌كه، پشتگیری له كه‌مپینی ئازادی بۆ ڕێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كه‌ین و سه‌ربه‌رزین به به‌شداریمان له‌م كه‌مپینه. پێویسته به‌په‌له فشار و پێشێلكارییه‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد بوه‌ستێنرێن. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئاشتی له هه‌رێمه‌كه به‌دی بێت، پێویسته ڕێزدار ئۆجالان ئازاد بكرێت.»
له‌نێو ئه‌و كۆمپانیا سه‌ره‌كییانه‌ی كه به‌شدارن له كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه له به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه، سه‌ندیكای كاری گشتی-ش هه‌یه كه سێیه‌مین گهورهسهندیكای ئه‌و وه‌ڵاته‌یه و نزیكه‌ی ٦٣٠ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه.
هاوكات سه‌ندیكای TSSA كه له بواری گواستنه‌وه‌دا تۆڕێكی گه‌وره‌ی ڕێكخستنی هه‌یه و خاوه‌نی ٢٠ هه‌زار ئه‌ندامه، به‌شداره له كه‌مپینه‌كه‌دا.
له مانگی شوباتی ڕابردوودا سه‌ندیكای Durham Miners Associationی به‌ریتانیاش ئاشكرای كرد كه به‌شداری ده‌كه‌ن له كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان. سه‌رۆكی گشتیی سه‌ندیكاكه جۆی وینك ۆرت و سكرتێری گشتیی سه‌ندیكاكه ئالان سومینگس ڕایانگه‌یاند، فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی Durham Miners Gala كه ١٣٤ ساڵه به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مساڵ ده‌كرێته دیاری بۆ ئازادیی ئۆجالان.
له مانگی شوباتدا، كۆمپانیای Thompsons Solicitors كه له بواری حقووقدا كار ده‌كات و ٧٥٠ پارێزه‌ری هه‌یه، چووه پاڵ كه‌مپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان».
s.m