لە ڕاگەیاندنەکەی سوپای میسردا هاتووە، لەو هەڵمەتە سەربازیەدا دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا و ژمارەیەک پشتێنی تایبەت بە خۆتەقاندنەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەی سوپای میسردا، کە ئاماژە بە کاتی کردە سەربازییەکە نەکراوە ئەوەى تیادا خراوەتەڕوو، کە ٢٦٦ کەس دەستگیرکراون و ١٥ سەرباز ئەو ووڵاتەش لەو ئۆپراسێۆنە کوژراون.
لە مانگی ٢ ی ساڵی ٢٠١٨وە هێزە ئاسایشییەکانی میسر هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە دژی ڕێکخراوە توندڕەوەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا و بە تایبەتیش لە باکوری ناوچەی سینا.
بەپێی ئامارەکانی سوپای میسر لە سەرەتای ئەو هێرشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی یەک هەزار کەس لە توندڕەوان کوژراون و نزیکەی ٨٠ سەربازیش کوژراون.
ژ.ت