سوپای نیشتمانیی لیبیا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە

سوپای نیشتمانیی لیبیا لە باشووری ترابلوس فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی خستەخوارەوە.

سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای نیشتمانیی لیبیا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورکی لە باشووری ترابلوس کردە ئامانج و خستییە خوارەوە.

سوپای نیشتمانیی لیبیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەکانى تیرهون و بەنی وەلید لە رۆژهەڵاتی ترابلوس دا ٤ فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تری دەوڵەتى تورکی خستووەتەخوارەوە.

ژ.ت