سوپای چاد: لە ٦ رۆژدا هەزار چەتەى بۆکۆ حەرام کوژران

سوپای چاد رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی ئەم ٦ رۆژەى رابردوودیاندا بۆ سەر چەتەکانى بۆکۆ حەرام، ١٠٠٠ چەتەى بۆکۆ حەرام کوژراون.

سوپای چاد ئێوارەى دوێنێ راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئۆپراسیۆنی ئەم ٦ رۆژەى رابردویاندا بۆ سەر چەتەکانى بۆکۆ حەرام، بەلانیکەمەوە ١٠٠٠ چەتەى بۆکۆ حەرام کوژراون و لە بەرامبەریشدا ٥٢ سەربازی سوپای چادیش کوژراون.

ئازیم بێرمادۆوا وتەبێژی سوپای چاد وتی "سەربازانمان لە دەریاچەى چاد دەستیان گرتووە بەسەر ٢ بارەگای بۆکۆ حەرامدا. هەروەها سەربازان لە کەنارئاوەکانى نەیجیر و نەیجریاش جێگیرکراون".

سوپای چاد چەندین ساڵە شەڕ لە دژی چەتەکانى بۆکۆ حەرام دەکات. بۆکۆ حەرام لە ٢٠٠٩ خۆی راگەیاند و لەو کاتەوە بووەتە هۆی کوژرانى ٣٠ هەزار کەس و ئاوارە بوونی نزیکەى ٢ ملیۆن کەس لەسەر حاڵ و ماڵی خۆیان.

ژ.ت