سیسی لەبارەی لیبیاوە هۆشداری دایە تورکیا: رێگە نادەین!

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر دوای دیدارەکەی نێوان ئەردۆغان و ئیدارەی حکومەتی لیبیا کە ناوەندەکەی تەرابلوسە، هۆشداری دا.

ئەردۆغان و فائیز ئەلسەراجی هاوپەیمانی، رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە ئەستەنبول کۆبوونەوەیەکی داخراویان کردبوو. پێش ئەو دیدارە رژێمی ئەنقەرە رایگەیاندبوو بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی تەرابلوس یەکینەی سەربازی دەنێرێت.

بەگوێرەی راگەیاندەکانی میسر سیسی لەو بارەیەوە وتوویەتی: "رێگە نادەین کەس لیبیا کۆنترۆڵ بکات".

سیسی رایگەیاندووە، ئوەە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی میسرەوە هەیە.

رژێمی تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا گەمارۆی چەکی پێشێل کردووە، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، فرۆکەی چاودێری و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەنێرێتە ناوچەکە.

لە لایەکی دیکەوە، رژێمی تورک کۆتایی مانگی رابردوو، رێککەوتنێکی سەربازی لەگەڵ تەرابلوس کردبوو، رێککەوتنەکە لە لایەن ئەنجومەنی تورکی ژێر هەژموونی ئاکەپە پەسەند کرا، سەرەتا یۆنان، قوبرس و میسر و چەندین وڵاتی دیکە لەدژی ئەو ڕێککەوتنە ناڕەزاییان دەربڕی.