سهندیكای کرێکاری یوسداو: ئازادی بۆ ئۆجالان
یەکێک لە سەندیکاکا هەرە گەورە کرێکارییەکانی بریتانیا کە ٤٣٠ هەزار ئەندامی هەیە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.
یەکێک لە سەندیکاکا هەرە گەورە کرێکارییەکانی بریتانیا کە ٤٣٠ هەزار ئەندامی هەیە پشتیوانی خۆی بۆ کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.
کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان لە وەڵاتی بەریتانیا بەرفراوانتر دەبێت. جیاواز لە سەدنیکاکانی دیکە کە خاوەنی سەدان هەزار ئەندامن ، سەندیکای کرێکاری یوسداو-ی بەریتانی ڕایگەیاند کە ئەوانیش پشتیوانی دەکەن لە کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان.
یوسداو سەندیکاێکی دوکان، بڵاوکردنەوە و کرێکارییە کە لە ساڵی ١٩٤٧ دەستی بە کار کردووە و خاوەنی ٤٣٤ هەزار ئەندامی چالاکیان هەیە و نوێنەرایەتی ٣ ملوێن کرێکار دەکات.
" بۆ ئاشتی و بۆ ئۆجالان ئازادی"
سکرتێری گشتی سەندیکای کرێکاری (جوون هانەت) لە بەیاننامێکدا ڕایگەیاند، " لە هەرێمەکە بۆ وەدیهاتنی ئاشتیێکی سەقامگیر وچارەسەری ، ئازادی بەڕێز ئۆجالان گرینگە" لە بەر ئەوە ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پشتیوانی خۆمان لە کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان ڕادەگەێنین.
لە بەیاننامەکەدا بە بەردەوامی وتراوە" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتورکیا بۆ ئەوەی کە ئاشتی و ئارامی پێک بێت ئێمە پاڵپشتی دەدەینە کەمپەینی ، ئازادی بۆ ئۆجالان.
بەڕێز ئۆجالان بە شێوازێکی نادادپەروەرانە دادگایی کراوە و ئەمە ١٩ ساڵە لە گرتیگەیە.
مافی کوردان پێشێل دەکرێت ودەبێت لە هەر شوێنێک ئەوە ئاشکرا بکرێت. ئازادی بێ شەرت ومەرجی ئۆجالان بۆ ئەوەی کە ئاشتی جێگیر ببێت زۆر گرنگە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە پاڵپشتی ئەم کەمپەینە دەکەین.
"کامپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی پێکرد"
لهنێو ئهو كۆمپانیا سهرهكیانهیە كه بهشدارن له كهمپینی «ئازادی بۆ ئۆجالان» كه له بهریتانیا دهستی پێكردووه، سهندیكای كاری گشتی-ش ههیه كه سێیهمین گهورهسهندیكای ئهو وهڵاتهیه و نزیكهی ٦٣٠ ههزار ئهندامی ههیه