سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێکناکەون

بەهۆی هەڵویستی ئیتاڵیاوە، لە ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپادا دەربارەی پرسی پەنابەران ڕێککەوتن نەهاتە ئاراوە.

لە کۆبوونەوەی باڵای دوو ڕۆژەی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کە دوێنێ دەستیپێکرد، یەکێك لە ئامانجە گرینگەکان ئەوە بوو کە لەسەر پرسی پەنابەران، سیاسەتێکی هاوبەش دیاری بکرێت.

لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوە باڵاکەدا، بە ناوی وتەبێژی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپاوە لێدوانێک بڵاوکرایەوە. لە لێدوانە كورته‌كه‌دا ڕاگەیەندراوە کە دەربارەی پرسی پەنابەران هیچ ڕێککەوتنێک نەهاتووه‌ته‌ ئاراوە. هه‌روه‌ها سەرنج خراوەتە سەر ئیتاڵیا و تیایدا هاتووە: وه‌ڵاتێک ڕێگره‌ له‌ به‌رده‌م ئەنجامێکی هاوبەش.

دەگوترێت کە بەهۆی گومانەکانی حکوومەتی نوێی ئیتاڵیاوە، لە ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپادا هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ نەکراوە.

s.m