سەرکردەیەکى تورکیا: لە شەڕی عەفریندا ٧٢٦ سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون

مەراڵ ئاکشەنەر هاوسەرۆکى حزبى باش لە تورکیا ڕایگەیاند، ٧٢٦ سەربازى سوپاى تورکیا لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کوژراون.

مەراڵ ئاکشەنەر لە کاتى کردنەوەى لقێکى حزبەکەى لە ناوچەى ئەردێمینتى بالیکەسیر ڕەخنەى لە ئەردۆغان گرت و وتى "بە روونى قسە بکە، ئایا سوپاى ئێمە بۆ ئەوە چووەتە عەفرین، کە عەفرین بخرێتە سەر خاکەکەمان؟ تۆ وشەکانى "فەتح" و "شەڕ" و... هتد بەکار دەهێنیت، بەڵام دەبێت باجى ئەوە بدەیت".

ئاکشەنەر ڕاشیگەیاند، لە شەڕى عەفریندا ٧٢٦ سەربازى تورک کوژراون و ئەوەشى وت "ئەردۆغان، ئەگەر بە ڕاستى تۆ ڕێز لە یەکپارچەیى خاکى سوریا دەگریت، دەبێت باش سەیر قسەکانت بکەیت، چونکە تۆ سبەى ناتوانیت دەستبەرداى ئەو کردارانە بیت، کە ئێستا ئەنجامیان دەدەیت".

بەپێى وتەکانى ئاکشەنەر، تورکیا بەهۆى سیاسەتە هەڵەکانى ئەردۆغانەوە باجى گەورە دەدات.

ر-م