سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا داوای لێبوردنی لە جوولەکەكان كرد
سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا، داوای لێبوردنی لەو جوولەکانە کرد کە لەساڵی ١٩٦٨ لە كاتی «كه‌مپینی دژه‌جووله‌كه»دا له پۆڵۆنیا دەرکران.
سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا، داوای لێبوردنی لەو جوولەکانە کرد کە لەساڵی ١٩٦٨ لە كاتی «كه‌مپینی دژه‌جووله‌كه»دا له پۆڵۆنیا دەرکران.
ئەندریزش دودا، سەرۆک کۆماری پۆڵۆنیا ڕایگەیاند: پۆڵۆنیای ئێستا كه ئازاد و سەربەخۆیە، لەو كرده‌وانه‌ی پێشتر دژی جوولەکەکان کراون، بەرپرسیار نییه. سه‌رۆك كۆمار داوای لێبووردنی له‌و جووله‌كانه و خانه‌واده‌كانیان كرد كه به‌زۆر له پۆڵۆنیا دوورخرابوونه‌وه و ده‌ركرابوون. ناوبراو به‌و جووله‌كانه‌ی گوت: كۆمار، پۆڵۆنییه‌كان و پۆڵۆنیا ببوورن.
ئەم داخوازییه‌ی سه‌رۆك كۆماری پۆڵۆنیا لەکاتێکدایە كه لەنێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و پۆڵۆنیادا، ناكۆكی هه‌یه له‌سه‌ر یاسایەک دەربارەی قڕکردنی جولەکەکان.
بەپێی وتەی مێژوونوسان، ساڵی ١٩٦٨ لاوانی نەتەوەپەرستی پارتیی کۆمۆنیستی ده‌سه‌ڵاتدار پێشەنگایه‌تیی «کەمپینی دژه‌جووله‌كه»یان كردووه. ئەو لاوانه چاویان بڕیبووه شوێنی پله‌به‌رزه به‌ڕه‌گه‌ز جووله‌كه‌كان.
s.m