شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا، چاویان بە بەرپرسانی هەدەپە، کەوت
شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی 'ترۆبژورن ژەگلەند'، لە شاری ئانکارا لە گەڵ 'فریز کەرەستەجی ئۆغڵو' و 'هۆشیار ئۆزسۆی'، کۆبوونەوە.
شاندێکی پەڕڵمانی ئەورووپا بە سەرۆکایەتی 'ترۆبژورن ژەگلەند'، لە شاری ئانکارا لە گەڵ 'فریز کەرەستەجی ئۆغڵو' و 'هۆشیار ئۆزسۆی'، کۆبوونەوە.
زانرا کە لەو چاوپێکەوتنەدا، باسی سەرەکی کۆنگرە پیرۆزبایی کۆنگرەی هەدەپە و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان – باکووری سووریا بووە.
هەروەها بارودۆخی گیراوانی سیاسی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین و سیاست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خراوەتە بەر باس و گفتوگۆ.
هەڵمەتی بەرفرەوانی دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداران ، ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و بارودۆخی دەوڵەتی تورکیا لە پەڕڵەمانی ئەورووپاش، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.