شەهیدانی پاریس و سلۆپی لە شاری سیدنی بەبیرهێنرانەوە

لە شاری سیدنی ئوسترالیا، هەرسێ ژنە شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز و شەهیدانی سلۆپی بەبیرهێنرانەوە.

شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس هەریەک لە ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلاشایلەمەز، هەروەها شەهیدانی سلۆپی هەریەک لە سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە ناییر لە شاری سیدنی ئوسترالیا یادیان کرایەوە.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە لە ڕێگای سکایپەوە بەشداری ئەو یادەی کردو ڕۆڵی ئەو ژنە شۆڕشگێڕانەی لە ئازادی کوردستان بەرز نرخاند.

هاوکات گولێ ڕۆز هاوسەرۆکی ناوەندی دیمۆکراتیکی کۆمەڵگای کوردی  قسەیکردو وتی: ئامانج لەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک ویستیان هێزی ئازادی کورد لەناو ببەن.

هەروەها عیسمەت تاشین هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی دیمۆکراتیکی کورد لە وتەیەکیدا جەختیکردەوە ئەو کۆمەڵکوژیانە لەسەر فەرمانی ئەردۆغان ئەنجامدراوە، ڕاشیگەیاند: ئەم کۆمەڵکوژییانە گرێدراوی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتن.

ب.ش