عەفرین بووە بابەتی گفتوگۆی پارلەمان و حکومەتی بەریتانیا

لە پارلەمانی بەریتانیا، هێرشی تورکیا بۆ،سەر عەفرین و بە ئامانجگرتنی سڤیلەکان، بووە مژاری گەرمی نێوان حکومەت و پارلەمانتاران و داوا لە تورکیا کرا، خۆی لە قەرەی سڤیلەکان نەدا.

 

شەوی دووشەممە ۱۲ی مارس، لە سەعات ۲۰:۰۰ بەکاتی بەریتانیا تا ئەم ساتانە لە پەرلەمانی بەریتانیا، هەڵوێستی حکومەتی بەریتانیا سەبارەت بە 'هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و پاراستنی خەڵکە مەدەنیەکەی' بووە مایەی گفتوگۆ و گەنگەشەی گەرمی نێوان پارلەمانتاران و  وەزیری جووت وەزارەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ـ یارمەتی نێونەتەوەی لە وەزارەتی دەرەوە، ئالستر برت.

 خاتوو کەیت ئۆسامۆر، سەر وەزیری وەزارەتی یارمەتی نێونەتەوەیی و پێشوەچوون لە کابینەی سێبەری پارتیی کرێکاران، ڕووی دەم و دەخنە و پرسیارەکانی کردە ئاستر برت. ئەمەو زیاتر لە ۱۰ نوێنەری سەر بە هەموو پارتەکان لە سەر خەڵکی عەفرین و گەلی کورد وە دەنگ هاتن، هەندێکیان زۆر توندی سەرکۆنەی تورکیایان کرد و خوازیاربوون کۆتایی بەهێرش و شەڕەکەی لە عەفرین بهێنێت.

هەروەها ئالستر برتیش وەزیرەکەی حکومەت، لە قسەکانی دا گوتی:"لە پەیوەندییەکانیان لە ئاستی جۆر بە جۆر دا داوایان لە کاربەدەستانی تورکیا کردووە دەست لە خەڵکی مەدەنی عەفرین بپارێزن.

 هاوکات تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ئەردۆغان و بۆریس جانسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ چاوشئۆغلوو، دەربارەی عەفرین قسەیان کردووە. ئێمە لە سەر هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی ڕێچارەیەک بۆ دۆخەکە دەدۆزینەوە.

ئەمەو بڕیارە بەزوویی دەقی تەواوی گفتوگۆ و گەنگەشەکەی نێوان پارلەمان و حکومەتی بەریتانیا و هەڵوێستەکان و دەرەنجامەکانیان بڵاو بکرێنەوە.

 

هـ.هـ