فاس: دە هەزار ئەندامی داعش و ئەلقائیدە لە ئەفەریقا بوونیان هەیە

وەزیری دەرەوەی فاس ،ناسر بووریتا ڕایگەیاند "ئێستا لە جوگرافیای ئەفەریقادا نزیکەی ١٠ هەزار "چەکداری داعش و ئەلقائیدە چالاکیی دەکەن".

وەزیری دەرەوەی فاس ناسر بووریتا، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لێدوانێکی دا. لە لێدوانەکەیدا وتی "لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی ستراتیژیەتی داعش، ئەفەریقا یەکێکە لە ئامانجە هەرە گرنگەکان".

ڕۆژی سێشەممە، ئەو کۆبوونەوەیە لە بانلیۆیای پایتەختی ڕەبات سازدرا. وەزیری دەرەوەی فاس ناسر بووریتا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش برێت ماکگۆرک، پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سازدا.

بووریتا بە بیری هێنایەوە کە ئەفەریقا شوێنێکی هەستیارە کە لە بەکارهێنانیدا کراوەیە، بانگەوازیشی کرد کە لە نێوان وڵاتانی ئەفەریقا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، 'هێزێک' دروست بکرێت.

بوریتا دەستنیشانیشی کرد کە پاش سووریا، عێراق و ئەفغانستان، زۆرترین هێرش لەسەر جوگرافیای ئەفەریقا ئەنجام دراوە و ژمارەی قوربانیەکانیش لە ئەفەریقا زۆر زیاترە لە قوربانیەکانی ئەو وڵاتانەی تر.

لەکۆی ٣٠ وەڵاتی ئەفەریقادا نزیکەی ٥٠ ئەندام و نوێنەر بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان کرد. برێت مەکگۆرک جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی هەرێمییش بۆ پاراستنی ئەو وەڵاتانە و بۆ ئەوەی کە نەهێڵن تیرۆریستان سنوورەکانیان ببەزێنن، ساز دەدرێن. وتیشی "دەبێت بەر بە تەشەنەکردنی تیرۆریستان بگرین و وڵاتان لە ئایدۆلۆژیای مەترسیدار بپارێزین".

ک-ش