فه‌ڕه‌نسا: ئه‌وه‌ی تێكۆشانی دژ به داعش سست بكات، ده‌بێ دووربخرێته‌وه
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا دژی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: كێ به‌ربه‌ست له به‌رده‌م تێكۆشانی دژ به داعش دروست بكات، ده‌بێ په‌راوێز بخرێت و دوورخرێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا دژی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: كێ به‌ربه‌ست له به‌رده‌م تێكۆشانی دژ به داعش دروست بكات، ده‌بێ په‌راوێز بخرێت و دوورخرێته‌وه.
فلۆره‌نسه پارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا له لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆی «France Inter» ڕایگه‌یاند: ده‌زانرێت كه توركیا ئێستا چووه‌ته نێو پارچه‌ی باكووری سووریا. ئامانجێكی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه ئه‌ویش تێكۆشان له دژی داعش و سه‌رخستنی تێكۆشانهكهیه. كه‌واته ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و تێكۆشانه دروست بكات و سستی بكات، پێویسته په‌راوێز بخرێت و دووربخرێته‌وه.
پارلی ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌وان به‌گومانن له‌وه‌ی شه‌ڕی سووریا گه‌وره‌تر بێت. داواشی له ڕژێمی شام كرد بۆردومانه‌كانی نزیك ئیدلیب بوه‌ستێنێت.
وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا وتی: بێگومان ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و بۆردومانه بوه‌ستێ، زۆر جاریش داوا كرا. هه‌روه‌ها ئێمه داوا ده‌كه‌ین ڕێڕه‌وێكی مرۆیی بكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كرێنه ئامانج مرۆڤه سیڤیلهكانن.
له هه‌فته‌ی ڕابردووش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانان ده‌رباره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ناڕه‌زایی ده‌ربڕی بوو و ڕایگه‌یاندبوو: پاراستنی سنووره‌كان به كوشتنی هاوڵاتیانی سیڤیل ناكرێت.
ش. م