فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا به‌ ٧١ سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا به‌ ٧١ سه‌رنشینیه‌وه‌ له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسیا كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دۆمۆده‌دۆڤا-ی مۆسكۆ به‌ره‌و شاری ساراتۆڤی هه‌مان وه‌ڵات فڕیبوو، له‌ ڕادار ون بوو.

به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی مۆسكۆ، فڕۆكه‌كه به‌ ٧١ سه‌رنشینه‌وه‌‌ له‌ شاری ڕامینسكی سه‌ر به‌ مۆسكۆ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و تیمه‌كانی ڕزگاركردن له‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

 

ش. م