فیشەر: شەڕی ڕۆژهەلاتی ناوەراست شەڕی ٣٠ ساڵەیە

یوشکا فیشەر وەزیری کاروباری دەرەوە-ی پێشووی ئەلمانیا باسی لەوە کرد کە شەڕی سووریا شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە وئەو شەڕەی وەک شەری ٣٠ ساڵەی ئەورووپا لە سەدەی ١٧دا ناولێبرد.

یوشکا فیشەر، وەزیری کاروباری دەرەوە-ی پێشووی ئەلمانیا و یەکێک لە دیپلۆماتکارە بەناوبانگەکانی ئەورووپا دەربارەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بۆ ڕۆژنامەی( سخورێنەر ڤولکزەتوونگ) قسەی کرد. فیشەرکە لەساڵەکان-ی ١٩٩٥تا ١٩٩٨ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بووە، شەڕی ئیستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەک شەڕی ٣٠ساڵەی ئەورووپا کە لە ساڵی ١٩١٨ تا١٩٤٨ درێژەی کێشا  ناولێبرد.

فیشەر شاری حەلەب-ی سووریا کە لە شەڕی ناوخۆییدا بەتەواوی کاول بووە  وەک شاری ماگدەبۆرگ-ی ئەلمانیا شوبهاند کە لە ساڵی ١٩٣١ بەتەواوی کاوول ببو و وتی." لەو سەردەمەدا وەک ئیستا شەڕلەهەمو ناوچەکەدا بڵاو ببووەوە،بە شیوازێکی هاوکات لە هەموو شوینیکدا شەڕ ڕوویی دەدا. هەنگاوەکان لەدەسپێکدا بەمەبەستی دیموکراسی خۆازیی دەستی پێکرد بەلام دواتر ئەوشەڕەی لێکەوتەوە. لە ئیستادا شەڕی کورد وتورک هەیە، هەروەها دەنگۆی شەڕی ئێران وئیسرائیل لە ئارادایە."

 ' هەتاکو هەموو لایەنەکان هەڵنەوەشێنێتەوە بەردەوام دەبێت'

فیشەر وتی لە ئیستادا داوای ئەوە دەکرێت کە هۆکاری ئەم شەڕە پەردەپۆش بکرێت و وتی،" بە بۆچونی من ئەم کاولکارییانە تا ئەوکاتە درێژەی دەبێت کە هەموو لایەنەکان لاواز بن و لەناوبچن". فیشەر وتی هۆکاری شەڕی ٣ۆ ساڵەی ئەورووپا شەڕی مەزهەبی نێوان کاتۆلیک وپرۆتستانەکان بوو وئیستاکەش لەنێوان شێعە وسوونەدا هەمان شەڕ لە ئارادایە.

فیشەر وتی ، لەئیستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زلهێزەکان ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە، ڕووسیا بە ئاسانی سووریا چۆل ناکات، فیشەر وتی دیار نییە کە ئایا دوای کۆتایی شەڕ بەشار ئەسەد لەسەر کورسی دەسەلات دەمێنێتەوە یان نا . فیشەر لە کۆتاییدا وتی ، بەرای من بەردەوام بوونی شەر دەبێتە هۆکاری کوژرانی ژماریکی زۆرتر لە خەڵک و تێکشکاندنی ئەو هێزانە."

ک-ش