فێستیڤاڵی ساکینە جانسز ژنان لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە

ئەو ژنانەی کە دەڵێن "جیهان بە تێکۆشینی ساراکان دەڕازێنرێتەوە" خۆیان ئامادە دەکەن کە لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ساکینە جانسزدا لە شاری زیورخ-ی وڵاتی سویسرا، لەدەوری یەکتر کۆببنەوە.

فێستیڤاڵی ساکینە جانسز کە فێستیڤاڵێکی ژنانە و بۆ یادکردنەوەی سێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانوونی دوویەم/١٩ی ڕێبەندان-ی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران ، بە شێوەیەکی فۆلکلۆریی، ساڵانە لە سویسرا بەڕێوە دەچێت.

ئەم سال جاری پێنجەمە کە فێستیڤاڵ بەڕێوە دەچێت ، ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو، بەرواری ١٠ ی حوزەیران/٢٠ی جۆزەردان لە شاری زیورخ-ی وڵاتی سویسرا بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی ساکینە جانسز لەلایەن ئەم ڕێکخراوانەی خوارەوە بە ڕێوە دەچێت و ئامادەکاریەکانیش کۆتاییان پێهێنراوە:

تەڤگەری ژنانی کورد لە سویسرا

یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست

یەکێتی ژنانی زەحمەتکێش

یەنی کادین

SYKB

Mor Verein Frauenlesbenkasama

Bewegung fuer Sozialismus (BFS)

Frauengruppe Medico International

Solifon Zuerich, Kamus Cadilari

ژنانی پەیەدە

Kaffedonne

Babachincin

Labyrinthplaz

Frauenlora

Partîzan Kadin

Zuerich Amed Komitee

Wilp International Womens

Frauen Buendnis

MLGS

تەڤ-چاند

کۆمەڵەکانی ژنانی گەنج

'تووندوتیژیەکانی سەر ژنان و بەرخۆدان'

لە مەیدانی فێستیڤاڵەکەدا چادرهەڵدەدرێت. لەلایەکەوە پانێل دەربارەی 'تووندوتیژیی سەر ژنان و بەرخۆدان' ساز دەدرێت و لەلایەکی تریشەوە چالاکی کلتوریی و هونەریی بەڕێوەدەچن. هونەرمەندان لیژنەی خۆیان پێکدێنن.

بۆ منداڵانیش بەرنامەیەکی تایبەتیی ئامادەکراوە کە بە یاری و پێشبڕکێ، دڵی منداڵانی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکە خۆش دەکەن.

 

داهاتی فێستیڤاڵەکە بۆ عەفرینیەکان دەنێردرێت

داهاتی فێستیڤاڵەکە بۆ دانیشتوانی عەفرین دەنێردرێت کە بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و گروپی چەتەکانیانەوە ناچارکراون عەفرین بەجێ بهێڵن و ئاوارەی هەرێمی شەهبا ببن. لە مەیدانی فێستیڤاڵەکەدا مێزێکی تایبەت بۆ یانەی تۆپی پێی ئامەد دادەنرێت و یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە دەنیز ناکی فۆرمی یانەکە بۆ ئامادەبوان ئیمزا دەکات. داهاتی ئەو چالاکیەش بۆ عەفرینیەکان دەنێردرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان لەسەر شانۆی فێستیڤاڵەکە دەردەکەون

کۆمەڵەی بەندبێژان ، تیپی مۆسیقای ژنان، کۆمەڵەی دەف و کۆمەڵەکانی گۆڤەند، هەروەها گەلێک هونەرمەندی کورد، سویسریی، ئیتالی و فەرەنسی لەسەر شانۆی فێستیڤاڵەکە دەردەکەون. لەلایەکی ترەوە ژنانی گەلانی جیاواز بە کلتوری خۆیانەوە بەشداری فێستیڤالەکە دەبن.

ژنانی سەرتاسەری جیهان لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبن

ئەم فێستیڤاڵە کە لە چوارچێوەی تێکۆشانی ساکینە جانسز و هەڤاڵانیدا ساز دەکرێت، ساڵانە بە شێوەیەکی ئەنتەرناسیۆناڵانە بەڕێوەدەچێت. کاریگەری شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و تێکۆشانی ئازادیی کوردان لەسەر ژنان، دۆخێکی وەهای خوڵقاندووە کە ژنان لە ناسنامەی جودا جودا لە فێستیڤاڵی ساکینە جانسزدا، لەدەوری یەکتر کۆببنەوە.

'جیهان بە تێکۆشانی ساراکان دەڕازێنرێتەوە'

تەڤگەری ژنانی کورد لە سویسرا بانگەوازی لە هەموو ژنانی سویسرا کرد کە بە ڕەنگ و کلتوری خۆیان بەشداریی فێستیڤاڵەکە بکەن. لە لێدوانێکیاندا ڕایانگەیاندووە "ئێمە پەیامی خۆمان دەربارەی ٢٤ی حوزەیران لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکەدا دەگەیەنین. ئێمە لە یادی ناکەین. جیهان بە تێکۆشانی ساراکان دەڕازێنینەوە".

ک-ش