فەرانسا، ڕووسیا و ئێران تاوانبار دەکات

لە سووریا ئاڵۆزی ومەترسی شەڕ لەنێوان وەڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕووسیا کەوتووەتە ئاستێکی هەرە مەزن. فەرانسا ڕووسیا وئێران تاوانباردەکات.

دوای دەنگۆی هێرشی کیمیایی بۆسەر دوما، مەترسی تێکهەڵچوونی ئەمریکا و ڕووسیا پەرەدەستێنێت. لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەڵاتانی ئەندام ناڕەزایەتییان  لە هەمبەر ڕووسیا وئێران نیشاندا.

نوێنەری فەرانسا ئاماژەی بە هێرشی کیمیایی بۆ سەر دوما کە دوایین شاری غوتەی ڕۆژهەڵاتە کرد ودەستنیشانی کرد کە ئێران و ڕووسیا شەریکی ئەو بۆمباران و کۆمەڵکوژییەن .

فانچۆیس دەلاتری، نوێنەری فەرانسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:بۆمبارانی کیمیایی سوپای سووریا بۆسەر شاری دوما بە ئاگاداری ئێران و ڕووسیا ئەنجامدراوە و ئاشکرای کرد، هەردوو وەڵات بەتەوای ئاگاداری ئەو هێرشە بوون.

دەلاتری وتی: ئێران و ڕووسیا لە هەمو بوارەکانی شەڕدا هاوکاری سەربازی و لۆجێستیکی سوپای سووریا دەکەن. و هیچ فرؤکێکی سوپای سووریا بە بێ ئاگاداری ڕووسیا لە سەر ئاسمانی سووریا دا ناگەڕێت.

دەلاتری ڕایگەیاند کە بۆردمانی ٧ی نیسان/١٨ خاکەلێوە لە دوما بە هاوئاهەنگی و ئەری کردنی ناڕاستەو خۆی ڕووسیا ئەنجامدراوە.

ناوگانێکی ئەمریکایی بە ناوی دوناڵد جووک کە لە قوبرسە دوێنی دەمەو ئێوارە بەروە کەنارەکانی سووریا بەڕێکەتووە.

ڕاگەێندرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆ ڕێگری کردن لەو ناوگانە بە نزمی سەریدا گەڕاوە.

ک-ش