فەرەنسا ناوەندەکانی چەکی کیمیایی سووریا دەکاتە ئامانج

ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەستنیشانی کرد، ئەگەری زۆر هەیە بۆردومانێک لە دژی ناوەندەکانی چەکی کیمیایی سوریا ئەنجام بدرێت.

ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەستنیشانی کرد، ئەگەری زۆر هەیە بۆردومانێک لە دژی ناوەندەکانی چەکی کیمیایی سوریا ئەنجام بدرێت.

ماکرۆن دوای چاوپێکەوتنی لەگەل موحەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی بە کارهێنانی چەکی کیمیایی سووریا دەدەنەوە.

ئیمانۆئیل ماکرۆن دەستنیشانی کرد، ئەگەری زۆر ئەەیە کە بۆردومانێک لە دژی ناوەندەکانی چەکی کیمیایی ڕژیمی بەشار ئەسەد ئەنجام بدرێت.

 ماکرۆن ئەوەشی وت، کاتێک کە لەم بارەیەوە بڕیاریک بدرێت، وەڵامێکی قورس و یەک دەنگ بە رژێمى سوریا دەدرێتەوە. ماکرۆن ئەوەشی خستە روو، ئەو بڕیارە لە دژی هاوکارەکانی ڕژیمی ئەسەد نییە و تەنیا لە دژی ناوەندەکانی چەکی کیمیاییە.

 سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەستنیشانی کرد، خۆیان لەو هەنگاوانە بەدوور دەگرن، کە گرژییەکانى هەرێمە زیاتر بکات.

جێنشینى سعودیەش ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکار دەبێت بۆ هێرشی لەناوبردنی ناوەندەکانی چەکی کیمیایی سوریا.

بن سەلمان وتی: ئەگەر هاوپەیمانەکانمان هەر بڕیاریک بدەن ئێمەش ئامادەین بۆ هەر جۆرە هاوکاریێک.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی لە پێوەندییکی تەلەفونیدا ئەوەیان ڕاگەیاند، هەر دوو وڵات لە سەر پێشگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ڕێکەوتوون.