فەڕەنسا: داعش کردەوەی تەرۆرستی ئەنجامدا و ۲ کوژراو هەن

لە مارکێتێکی ناوچەی تریبی باشوری فەڕەنسا، داعش کردەوەی تەرورستی ئەنجامدا و تا ئێستا ۲ کوژراو هەیە و پۆلیسێکیش بە بارمتە گیراوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناوچەی تريبی نزیک شاری كاركاسۆنی باشوری فەڕەنسا، چەند چەتەیەکی داعش، هەڵیانکوتاوتە سەر مارکێتێک و ژمارەیەک هاوڵاتیان بە بارمتە گرتووە.
لەو بارەوە پۆلیسی فەڕەنسی ڕایگەیاند:" کردەوە تەرۆرستییەکە لەلایەن دوو چەکدارەوە ئەنجام دراوە، کە خۆیان وەک داعش ناساندوە".

هەروەها پۆلیس ئاشکرای کردووە: " لەلایەن هێزی بژاردەی دژە تەرۆرەی فەڕەنساوە، بەبارمتەگیراوەکان ئازاد کراون، لێ ۲ کەس کوژراون و هێشتاش چەتەکان لەناو مارکێتەکە دان و پۆلیسێکیان بە بارمتە گرتووە و هەوڵەکانی پۆلیس بۆ کۆتاییهێنان بە کردەکە بەردەوامە".

 

هـ.هـ