فەڕەنسا لە سەر عەفرین بە توندی ڕەخنەی لە تورکیا گرت

جان ئیف لویدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: تورکیا ھیچ پاساوێکێ بۆ ھێرشکردنە سەر عەفرین نییە.

 

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣مارس ٢٠١٨، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا،جان ئیف لویدریان، لە پارلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "ھیچ بیانو و پاساوێک بەدەست تورکیاوە نییە بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی عەفرین".

لویدریان، وتوشەیەتی: "تورکیا مافی خۆیەتی نیگەرانی ئاساییشی سنورەکانی بێت،  بەڵام ئەم جەنگە ناڕەوایەی بە عەفرینی دەفرۆشێت بێپاساوە و دۆخێکی مەترسیدار و ڕووگیرکەری ئافڕاندوە و هیچ بیانویەکیش بۆ داگیرکاریەکی وا لە قوڵایی خاکی عەفریندا نییە".

جێگیای ئاماژەیە، لەوەتەی تورکیا هێرشی کردوەتە سەر عەفرین، ئەمە یەکەم جارە کاربەدەستێکی باڵای فەڕەنسا بەم شێوازە توندە ڕەخنە ئاڕاستەی تورکیا بکات.

شایانی باسە، پێشتریش فرانسوا ئۆلاند-سەرۆکی پێشووی فەڕەنساش لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا و چەند لێدوانێک بۆ مەدیاکانی وڵاتەکەی، لە سەر ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی ئێستای فەڕەنسا و تورکیا گرت بوو و وتبوی: "ناکرێت ئاھەنگ بۆ ڕزگارکردنی بەشێکی سوریا بگێڕین، لە کاتێکدا گەلێک لەبەشێکی تریەوە کۆمەڵکوژ دەکرێت. ئێمە هەموو هەوڵەکانمان بۆ سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە عەفرین و باکوری سوریا دەخەینە گەڕ".

 

ک.ش . هـ.هـ