فەڕەنسا هەلی کار بۆ پزیشکی بیانی دەڕەخسێنێت

فەرەنسا کە بە شێوەیەکی نائامدە ڕووبەڕووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوە، هەلی کار بە پزیشکە بیانیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەدات.

لە فەڕەنسا تا ئێستا نزیکەی ١٨ هەزر کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەم پەتایە دەرکەوت کە کارمەندانی تەندروستی فەڕەنسا کەمن و ناتوانن ڕووبەڕووی پەتاکە ببنەوە.

لە فەڕەنسا هەموو نەخۆشخانەکان لە نەخۆشی کۆرۆنا پڕ بوون و لەو وڵاتە پزیشک و پەرستیار کەمن.

لە فەڕەنسا بە گشتی نزیکەی ٢٣٠ هەزات پزیشک هەن. لەو ژمارەیە نزیکەی ٤ بۆ ٥ هەزار پزیشک لە دەرەوەی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا چوونەتە فەڕەنسا.

فەڕەنسا دەیەوێت هلێک برەخسێنێت کە پزیشکی بیانی بتوانن بچنە وڵاتەکە و کار بکەن.

ف.ق