قوربانیانى بومەلەرزەکەى ئەندەنوسیا گەیشتە ١٤٢ کەس

رۆژی یەکشەممە لە دوورگەی لۆمبۆک لە باشوورى ئەدەنوسیا بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٦.٧ پلە بەپێوەرى رێختەر روویدا. بەهۆی زیانەکانى ئەو بومەلەرزەیەوە ١٤٢ کەس گیانیان لە دەستداوە. ئەگەری ئەوەش هەیە ژمارەى قوربانیان زیاتر بەرزبێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە لە دوورگەى لۆمبۆک لە باشووی ئەندەنوسیا بومەلەرزەیەک روویدا. بەپێى ئاژانسى هەواڵى (DPA)ی ئەڵمانی ژمارەى قوربانیانی ئەو بومەلەزرەیە گەیشتووەتە ١٤٢ کەس.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەزار و ٢٠٠ گەشتیار، کە لەو ناوچەیەدا بوون گواستراونەتەوە بۆ شوێنى تر.

لە دواى بومەلەرزەکە هۆشدارى لەبارەى ئەگەری روودانى تسونامییەوە بە هاووڵاتیان درا و ئەوەش شڵەژان و دڵەڕاوکێى لەناو هاووڵاتییاندا دروستکرد.

وتەبێژى فەرمانگەى پێشگرتن لە کارەساتە سروشتییەکان لە ئەندەنوسیا رایگەیاند "هاووڵاتییان تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێ بوون، بە تایبەتی هۆشداریدان لەبارەى ئەگەری روودانى تسونامییەوە ئەو شڵەژانەى دروستکرد".

شوێنەوارى تسونامییەکەى ساڵی ٢٠٠٤ بووە هۆى ئەو شڵەژانەى هاووڵاتیان کە بەهۆییەوە ٢٥٠ هەزار کەس لە هاووڵاتییانى ١٣ وڵات گیانیان لە دەستدا و بێسەروشوێن و ١٧٠ هەزار کەسیان هاووڵاتیى ئەندەنوسی بوون. ئەو رووداوە تا ئێستاش لە یادى هاووڵاتییاندایە.

تا ئێستا زۆرترین ژمارەى ئەو کەسانەى لە بومەلەرزەکەى لۆمبۆک دا گیانیان لە دەستداوە لە هاووڵاتییان و دانیشتوانى ناوچە شاخاوییەکانن.

هەفتەیەک لەوە پێش لە رۆژهەڵاتى بالی و لە هەمان ناوچە، کە دوێنێ بومەلەرزەکە تیایدا روویدا، بومەلەرزەیەکى تر روویدا و بەو هۆیەوە ١٧ کەس گیانیان لە دەستدابوو.

بەهۆی بومەلەرزەکەى لۆمبۆکەوە سەدان خانو و بینا رووخان، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەى قوربانیانی ئەو بولەرزەیە زیاتر بێت لەوەى کە راگەیاندراوە.

ر.م