قەیرانی مرۆیی لە سودانی باشوور سەختتر دەبێت

دوو ساڵ پێش دوابەدوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سودانی باشوور شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرسا. لە ئێستادا شەڕ سەرلەنوێ دەستیپێکردۆتەوە. ئەوەش دۆخی سەدان هەزار پەنابەری سەختتر کردووە.

ساڵی ٢٠١١ سودانی باسوور بریاری جیابوونەوەیدا لە سودان و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند. لەسەر پۆست و پلە لەناو بەرپرسانی ولاتە سەربەخۆیەکە شەڕ لەنێوان گەلانی سودانی باشووردا روویدا. گەلانی دینکا و نوەر کە لە گەلانی دامەزرێنەری وڵات بوون، دەستیان بە شەڕی ناوخۆیی کرد. لە ئێستاشدا و پاش ساڵێک شەری ناوخۆیی لەو وڵآتە سەریهەڵدایەوە.

لە هەرێمەکانی یونیتی، ژۆنگلەی، ئوپەر نیل و ناوەندی ئیکواتۆری شەڕوپێکدادان روودەدەن و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەربارەی دۆخی خراپی سەدان هەزار پەنابەر بانگەوازێکی بڵاکردەوە.

رەوشی مرۆیی تا دێت سەختتر دەبێت

بەرپرسی سودانی باشووری نەتەوەیەکگرتووەکان هیرۆکۆ هیراهارا دەستنیشانی کرد کە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتیی لەم مانگەدا لە وڵآتی ئەریتریا، گەلانی سودانی باشوور بە مەبەست دەستیان بە شەڕ کردووە.

وتیشی "لایەنەکانی شەڕ دەیانەوێت بە کۆنترۆڵکردنی زۆرترین شوێنی وڵات دەیانەوێت لە دانوستانەکاندا دەستی خۆینا بەهێز بکەن". هۆشداریشیدا بە لایەنەکانی شەڕ کە دۆخی مرۆیی کە تا دێت سەختتر دەبێت.

 ئەگەری ئەوەش هەیە کە شەر لە رۆژئاوای وڵات بڵاوبێتەوە، لەئێستاشدا لانیکەم ٢ ملیۆن کەس ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون. بەسەدان هەزار مرۆڤیش لەناوخۆی ولات ناچارماون لەو چادراندا بژین کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆیان هەڵکردوون.

تەنها لەیەک کەمپدا ٣٠ هەزار منداڵ دەستیان لە خوێندن هەڵگرتووە

لە کەمپی شاری بەنتوی ١٢٠ هەزار کۆچبەری ناوخۆیی وڵات دەژین. هۆشداریش دراوە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی مەترسیدار لەناو کەمپەکەدا. شەرەکانی ئەو وڵآتە لە نزیکی ئەو کەمپە روودەدەن و ئەوەش دۆخێکی مەترسیداری بۆ ژیانی کەمپنشینان دروستکردووە. دەوترێت کە تەنها لەو کەمپە ٣٠ هەزار منداڵ ناچاربوون دەستبەرداری خوێندن و قوتابخانە ببن.

بەپێی ئەو زانیاریانە کە بڵاوکراونەتەوە، نزیکەی ٦ ملیۆن کەس لە ناوخۆی سودانی باشوور بەهۆی نەخۆشیەوە لە مەترسیدان و رێوشوێنی پێویستیش دژ بە نەخۆشیی نەگیراوەتە بەر. لە کەمپی بەنتوی بەهۆی برسێتییەوە بە سەدان کەس نەخۆش کەوتوون و ژیانیان لە مەترسیدایە.

ئاڵۆزیەکانی ولات دژوارتر دەبن و رەوشی ژیانی هاولاتیانیش تا دێت سەختتر دەبێت و تەنها لە کەمپی بەنتوی لە باشووری سودان زیاتر لە ١٠٠ کارمەندی هاوکاری مرۆڤ لە ماوەی ٥ ساڵدا کوژراون.

ک-ش