هه‌ریه‌كه كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتیی كوردستانیانی ئه‌ورووپا - كه‌جه‌ده‌كه-ئه و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا - ناڤدهم ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی توركیا له دژی عه‌فرین و به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م له عه‌فرین به جیا به‌یاننامه‌یان بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند به‌رخۆدانی عه‌فرین گه‌شتر ده‌كه‌ن.
كه‌جه‌ده‌كه-ئه: ڕابوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س له جیهان بۆ عه‌فرین، پردی به‌رخۆدانی دروست كرد
كه‌جه‌ده‌كه-ئه ڕایگەیاند: ئەو سەدان هەزار کەسەی کە لە هەموو جیهان هەستاونەتە سەرپێ، لە نێوان عەفرین، ئه‌ورووپا، ئوسترالیا و كه‌نه‌دا، پردێکی بەرخۆدانیان دروست کرد. لە ٢٧ی ژانوویه، کوردستانیان و دۆستانیان بەو چالاکیانە، هەموو شوێنێکیان کرده عەفرین. بە تایبەتی ڕێپێوانی شاری کۆڵن بۆ پشتگیری کردن لە عەفرین و هەموو ڕێپێوانەکانی دیکە.
كه‌جه‌ده‌كه-ئه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، گەنجان به چالاکییەکانیان لەگەڵ ڕۆحی بەرخۆدانی عەفرین بوونە یەک. کوردستانی، تورکیایی، ئاشوور- سوریانی، ئەرمەنی و عەلەوییەکانی دانیشتووی ئەورووپا، پیشانیاندا کە لە به‌رانبه‌ر فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپه، بێ ده‌نگ نابن.
«لەو ڕێپێوانانەدا، پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکراش به گوێی هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی جیهانیشدا درا. دەبێ بزانن کە پشتگیری کردن لە ئەردۆغان، بە واتای پشتگیری کردنه لە داعش. پێوسته هەر چی زووتره کۆتایی بە یارمەتی دانی ئەردۆغان بهێنرێت.»
کەجەدەکە-ئە، وێڕای ستاییش كردنی چالاكان، ڕایگه‌یاند: پێویستە ئەو بەرخۆدانە گەشتر بکرێت و ئاستی تێکۆشان بەرزتر بکرێت.
ناڤدهم: پۆلیسی ئه‌ڵمانیا سه‌لماندی كه چەندە لە بەها، ماف، دادمەندی، دێموکراسی و ئازادی دووره.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتیی كوردانی ئه‌ڵمانیا - ناڤدهم بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕاگەیه‌نراوێكی بڵاوکردەوە.
ناڤدهم-یش ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌شداری جالاكییهكانیان كردووه و ڕایگه‌یاند: ٢٧ی ژانوویه لە شاری کۆڵن ڕێپێوانێکی مێژوویی ئەنجام درا، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر جەماوەر و بەو جۆرە پیشانیان دا که ئه‌ڵمانیا چەندە لە بەها، ماف، دادمەندی، دێموکراسی و ئازادی دووره.
ناڤدهم، ڕاشیگه‌یاند: کە لە پاش ڕەخنە و زەختی ڕای گشتی لەسەر بەشداری پێکردنی تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی لە هێرشی داگیرکاری سەر عەفرین، دەوڵەتی ئەڵمانیا ناچار بوو کە ڕێککەوتنی نوێکردنەوەی ئەو تانکانه لەگەڵ تورکیا هەڵوەشێنێتەوە، بەڵام دیسانیش ئەڵمانیا بەهۆکاری په‌یوه‌ندیی چەپەڵی خۆی لەگەڵ تورکیا واز لە زەخت و گوشار و بچووک هێشتنەوەی کوردان نه‌هێناوه و بە سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا و لە دەرەوەی لۆژیكی حقوقی و هەروەها لە دەرەوەی ڕێبازی مرۆیی، هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا.
ناڤدهم ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی رابردووی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا كردووه له دژی خۆپیشانده‌ران و وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه له ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٧ لە شاری دۆسلدۆرف بە بیانووی هەڵگرتنی وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هێرشی کردە سەر گەل.
ناڤدهم ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ڕایگه‌یاند: دەوڵەتی ئەڵمانیا بە بۆچوونی خۆی پێی وایه دەتوانێ بەو هەڵوێستانەی پاشەکشە بە کوردان بکات، بەڵام ئەو ڕێپێوانە بێ وێنەیە دەریخست کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە گەلی کورد پێداگرتر دەکات.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی ناڤدهم-دا هاتووه: ئێمە ئەو هه‌ڵسوكه‌وته‌ی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە کۆڵن قەبووڵ ناکەین. لەدژی ئەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی یاسایی و کۆمەڵایەتی خۆمان.
ش. م