له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی ئه‌لیزێ-دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، فه‌ڕه‌نسا جگه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش، هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له باكوری سووریا ئه‌نجام نادات.
كۆشكی ئه‌لیزێ ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه كه ناوه‌ڕۆكی دیداری نێوان شاندی باڵای باكوری سووریا و ڕۆژئاوا ناڕاسته. ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش ڕێ بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵه‌نوێیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش ده‌بێت.
«پێویسته تێكۆشان به هاوكاری قه‌سه‌ده به‌رده‌وام بێت»
فه‌ڕه‌نسا به‌شێكه له هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا دروستكراوه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ده‌كات. كۆشكی ئه‌لیزێ-ش ڕایگه‌یاند كه «پێویسته ئه‌م تێكۆشانه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت.»
«ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی توركیا پێشبینیكراو بوو»
شاندێكی باڵای ٨ كه‌سیی باكوری سووریا و ڕۆژئاوا ڕۆژی پێنجشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازییان لێ كرا.
ماكرۆن له دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، لێدوانێكی دابوو و داوای كردبوو به هاریكاریی فه‌ڕه‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گفتوگۆ له‌نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده و توركیا ده‌ستپێبكات. ماكرۆن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پشتیوانی ئه‌وان بۆ قه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكوومه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ داوای فه‌ڕه‌نسای بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌سه‌ده ڕه‌ت كرده‌وه. به‌پێی ئاژانسی AFPی فه‌ڕه‌نسا، كۆشكی ئه‌لیزێ له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی توركیا ڕایگه‌یاندووه: ناڕازیبوونی توركیا پێشبینیكراو بوو.
s.m