كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی حقووقی له به‌ریتانیا پشتگیریی «كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ده‌كات
یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەریتانیا له بواری ڕاوێژكاریی حقووقی و تێکۆشانی سەندیکاکان، پشتیوانی خۆی بۆ «کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ڕاگەیاند.
یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەریتانیا له بواری ڕاوێژكاریی حقووقی و تێکۆشانی سەندیکاکان، پشتیوانی خۆی بۆ «کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ڕاگەیاند.
Thompsons Solicitors، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا بەریتانییەکانی بواری ڕاوێژكاری حقووقی کە زیاتر لە ٧٥٠ پارێزەری بەریتانی لەو کۆمپانیایەدا ئەندامن، پشتیوانی خۆی بۆ «كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان» ڕاگه‌یاند.
«كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان»، لەلایەن سه‌ندیكاكانی Unite The Union و GMB ده‌ستی پێكردبوو، کە نوێنه‌رایه‌تی ملیۆنانان کرێکار ده‌كه‌ن. دواتر ئەو كه‌مپینه پەرەی سەند بۆ سه‌ندیكا و ڕێکخراوەکانی دیکەش.
زانرا کە کۆمپانیای Thompsons Solicitorsیش، پشتیوانی خۆی بۆ كه‌مپینه‌كه ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه؛ لەمەودوا بە شێوەیەکی کارا لەو كه‌مپینه‌دا به‌شدار ده‌بن.
بە به‌شداری كردنی ئەو کۆمپانیایە، ٧٥٠پارێزەری دیکەش له لیستی ئەو پارێزەرانە زیادی کردووە کە لەو كه‌مپینه‌دا بەشدارن.
كه‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان، لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن سه‌ندیكای "Unite The Union"ی به‌ریتانی بە میلیۆن و نیوێک ئەندامەوە دەستی پێ‌کرد. دواتریش سەندیکای ''GMB" و ١٥ سەندیکای دیكه به‌شدارییان كرد له كه‌مپینه‌كه.
ش. م