لایەنگرانى یانەى لیڤۆرنۆ ئاڵاى یەپەگەیان بەرزکردەوە

لە شارى لیڤۆرنۆى ئیتالیا و لە یاریى نێوان تیپى تۆپى پێى یانەى لیڤۆرنۆ و تیپی سیەنە- دا، لایەنگرانى یانەى لیڤۆرنۆ بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین، ئاڵاى یەپەگەیان بەرزکردەوە.

بۆ ئیدانەکردنى هێرشى سوپاى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر عەفرین و ئەنجامدانى کۆمەڵکوژی و داگیرکاری، چەندین چالاکى جۆراجۆر بەڕێوەچوون.

لە یاریى تۆپى پێى نێوان تیپى لیڤۆرنۆ و سیەنە، دا لایەنگرانى تیپى لیڤۆرنۆ بۆ پشتیوانکیکردن لە عەفرین، ئاڵاى یەپەگەیان بەرزکردەوە.

لە یارییەکەدا لیڤۆرنۆ بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر سیەنەدا سەرکەوت.