له‌ ئه‌مه‌ریكای لاتین بۆ پشتیوانیی عه‌فرین چالاكی ساز كران

له‌ شاره‌كانی بوێنۆس ئاره‌س و كۆردۆبا-ی ئه‌رجه‌نتین، له‌ پاراگوای، مه‌كسیكا، پیرۆ و كیله‌ هه‌زاران كه‌س به‌بۆنه‌ی «٢٤ی مارس، ڕۆژی جیهانی عه‌فرین» ڕێپێوانیان سازكرد.

له‌ چالاكییه‌كانی شاره‌كانی بوێنۆس ئاره‌س و كۆردۆبا-ی ئه‌رجه‌نتین سه‌دان كه‌س ئاماده‌ی چالاكییه‌كان بوون. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخرای كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و ڕێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌شدار بوون. له‌و چالاكییانه‌دا پۆسته‌ره‌كانی شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه‌ دكتۆر لێگه‌رین چیا كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ ڕۆژئاوا شه‌هید بوو، به‌رز كرانه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاڵاكانی یه‌په‌گه‌\یه‌په‌ژه‌ و پۆسته‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵدران.

له‌ مه‌كسیكا و پیرۆ  له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا چالاكی ساز كران و هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه‌ كرا.

له‌ پاراگوای كۆمیته‌ی ژنان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی عه‌فرین له‌ مه‌یدانی پلازا ئیتاڵیا چادری هه‌ڵدا و بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بڵاوكرده‌وه‌ و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان شه‌رمه‌زار كرد.

s.m