له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ عه‌فرین ده‌ستیپێكرد
له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی عه‌فرین، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا كه‌مپینێك ده‌ستیپێكرد.
له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دژی عه‌فرین، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا كه‌مپینێك ده‌ستیپێكرد.
له ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه‌دا هاتووه: داوا له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین كه هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بپارێزێت. سه‌ربازانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی «چله‌زه‌یتوون»دا هاوڵاتیانی سیڤیلی عه‌فرین، بیناكانی شار و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج. هه‌تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ سیڤیل به‌هۆی ئه‌و هێرشانه كوژراون و نزیكه‌ی ٥ هه‌زار كه‌سیش كۆچبه‌ر بوون.
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینه‌كه‌دا ئه‌م داواكارییانه ئاراسته‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كراون:
١. پێویسته چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له عه‌فرین ئیدانه بكرێن.
٢. تا ئه‌و كاته‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌وه‌ستێنرێن، پێویسته فڕۆشتنی چه‌ك به توركیا ڕابگیرێت.
٣. بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیل، پێویسته له عه‌فرین «ناوچه‌ی دژه‌فڕین» ڕابگه‌یه‌ندرێت.
كه‌مپینه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌یه:
https://petitions.whitehouse.gov/petition/civilian-casualties-increasing-afrin-northern-syria-rojava
بۆ به‌شداربوون له كه‌مپینه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كه ماڵپه‌ڕه‌كه به زمانی ئینگلیزی كرایه‌وه، ناو و پاشناو و ئیمه‌یڵی خۆت ده‌نووسیت، دواتر كلیك له‌سه‌ر «Sign Now» بكه.
دواتر ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمزای كردووه ده‌بێ بچێته نێو ئیمه‌یڵه‌كه‌ی خۆی و كلیك له‌سه‌ر «Confirm your signature by clicking here» بكات و ئیمزاكه‌ی «ئه‌رێ» بكات.
ئه‌گه‌ر سه‌د هه‌زار ئیمزا كۆبكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته ڕۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
s.m