له ٣ شاری هه‌رێمی باسك بۆ پشتیوانی له عه‌فرین چالاكی سازكران.
دوێنێ هه‌ینی لە ٣ شاری هەرێمی باسک خۆپیشاندانی پشتیوانی لە عەفرین دژ به هێرشەکانی تورکیا بەڕێوەچوون.
دوێنێ هه‌ینی لە ٣ شاری هەرێمی باسک خۆپیشاندانی پشتیوانی لە عەفرین دژ به هێرشەکانی تورکیا بەڕێوەچوون.
دوێنێ لە شاره‌كانی ویتۆریا، ئیرونیا و بیلبائۆ هاوکات لە تەک مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه لە وه‌ڵاتی ئیسپانیا، خۆپیشاندان بەڕێوەچوون. پلاتفۆرمی پشتیوانی لە کوردستان، لە خۆپیشاندانه‌كه‌ی بیلبائۆ ڕاگەیه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ڕۆژی ١٩ی ژانوویه، توركیا ده‌ستی كردووه به هێرشی ئاسمانی و وشكانی بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین كه سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراندووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه هێرشه‌كه به كشانه‌وه‌ی هێزه جێگیركراوه‌كانی ڕووسیا له عه‌فرین و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ده‌ستیپێكردووه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له هاریكارییه‌كانی نێوان توركیا و داعش كراوه و بیانووه‌كانی توركیا بۆ به‌زاندنی سنووری ڕۆژئاوا به بێ بنه‌ما ناوبراوه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه توركیا له دژی پڕۆژه‌ی كۆنفیدڕاڵیزمی دێمۆكراتی، پلورالیزم و فێمێنیستی كوردستان ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام داوه.
پلاتفۆڕمی پشتیوانی له كوردستان ڕایگه‌یاندووه:
«بە هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا عه‌فرین بەدەست کوردەکان و هاوپەیمانەکانیانه‌وه بووه، یەکێک لە ئارامترین و سەقامگیرترین هەرێمەکان بووە بە درێژایی شەڕی سووریا. هەر بۆیە ئەم کانتۆنە بووەته جێگه‌ی پەنادانی سەدان هەزار ئاوارەی سووریا کە لە شەڕ هەڵاتبوون. یەکەمین قوربانیی ئەم هێرشانەی توركیا، ئه‌و كه‌سانه بوون كه په‌نایان بۆ عه‌فرین بردووه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ڕه‌خنه له بێ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی جیهان گیراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌مه‌ریكا، ناتۆ و ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر داگیركارییه‌كانی توركیا بێده‌نگن و ته‌نانه‌ت هاریكاری توركیا ده‌كه‌ن.
پلاتفۆڕمی پشتیوانی له كوردستان ڕایگه‌یاند:
«لە وڵاتی باسکەوە دەمانەوێت دەنگی پشتیوانیمان بگەیەنین بە گەلی کورد کە لەم کاتاندا بەرانبەر سوپای تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بەرخۆدان دەکات. لە کۆتاییدا داوای ڕێگه چارەیه‌كی سیاسی دەکەین کە کۆتایی بە شەڕی سووریا بهێنێت، کە ئارامی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و بە فەرمی دان بە خۆبەڕێوەبەری دێمۆكراتیی گەلی کورد، نەتەوە و ئەتنیکەکانی دیکە کە لە ناو ئەو وه‌ڵاتەدا دەژین بنرێت.»
ش. م