له‌ چین شوێنپێی ٥٤١ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه‌

له‌ وه‌ڵاتی چین شوێنپێی ئاژه‌ڵانی ٥٤١ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ كۆنترین شوێنپێی دێرینی جیهانه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ گۆڤاری ساینس ئادڤانسس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كۆنترین شوێنپێی ئاژه‌ڵان له‌ باشووری چین دۆزراوه‌ته‌وه‌. لێكۆڵه‌ری ئه‌كادێمیای زانستی چین ژێ چێن به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند: ته‌مه‌نی ئه‌و شوێنپێیه‌ ٥٥١ بۆ ٥٤١ ملیۆن ساڵه‌.

جێگه‌ی باسه‌ كه‌ پێشتر كۆنترین شوێنپێ كه‌ دۆزرابوویه‌وه‌ ته‌مه‌نی ٥٣٠ بۆ ٥٤٠ ملیۆن ساڵ بوو. لێكۆڵه‌ران نه‌یانتوانی به‌ته‌واوی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م شوێنپێیه‌ بچووكه‌ هی كام ئاژه‌ڵه‌. ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه‌ شوێنپێكه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌و شوێنه‌ نه‌مردووه‌ كه‌ شوێنپێكه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌ پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵێك كه‌ نزیك بێت له‌و شوێنپێیه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

s.m