لە ئوستوڕاڵیا بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە زیاتر لە ٢ هەزار کۆوالە مردن

لە ویلایەتی گالەری نوێی باشووری ئوستوڕاڵیا لە مانگی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی ٢ هەزار کۆوالە بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە مردوون.

پسپۆران زانیاریان لەبارەی ئەنجامی مەترسیداری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان، بۆ پەرلەمانی ئوستڕاڵیا نارد.

لە ئەنجامی لێکۆلینەوەی پەرلەمانتەران، ژینگەپارێزان ئاشکرایان کردووە تەرمی کۆوالەکان بە شێوەیەک سووتاون کە لاشەکانیان نادۆزرێنەوە.

پسپۆران دەڵێن، بە هۆی زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و دروستکردنی خانوو و فراوانکردنی شارەکان، دارستانەکان کە جێگەی ژیانی کۆوالەکانە وێرانکراون. بەڵام ئاگرکەوتنەوەی ئەم چەند مانگە کاریگەریەکی خراپتری لەسەر دارستانەکان داناوە.

پسپۆران ئاماژە بەوەدەکەن، لە مانگی تشرینی یەکەمەوە زیاتر ل ٢ هەزار کۆوالە مردوون.

ئاگرەکەی دارستانەکانی ئۆستوڕاڵیا لە ١٤٠ ناوچە بەردەوامە.

ف.ق