لە ئۆروپا، چالاکی بۆ شەرمەزارکردنی تورکیا بەردەوامە

بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی عەفرین وهەروەها شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین وکۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی لە وەڵاتەکانی ئەڵمانیا، نەمسا/ئوتریش و دانمارک چالاکی ئەنجامدرا.

 

لە دەسپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین کوردانی دانیشتووی وەڵاتە ئۆروپاییەکان بە شەوڕۆژ بۆپاڵپشتی کردنی بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە،لەسەر شەقامن.

لە شارەکانی ڤییەنا-ی نەمسا/ئۆتریش فرایبۆرگ،شتوتگارد،بڕلین-ی ئەڵمانیاوئالبۆرگ-ی وەڵاتی دانمارک چالاکی بۆ شەڕمەزار کردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا ئەنجام درا.