لە ئیتالیا گۆشەگیری سەر ئۆجالان و داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا

لە شاری تۆرینۆ-ی ئیتالیا بە ئامانجی شەرمەزار کردنی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرعەفرین و گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری ئەندامانی ڕێکخراوەی دژبەرانی شەڕ لە کاستەلۆ ئەنجامدرا.

کوردانی دانیشتووی تۆرینۆ بە گەرمی بەشداری ئەم چالاکییەیان کرد و هێرشەکانی سەرعەفرین و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا لۆرا سیچرادێر فەرارۆ، یەکێک لە ئەندامانی دژبەری شەڕ قسەی کرد ، وئاماژەی بە هێرشەکانی سوپای توریا و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد دا وئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورکیای شەرمەزار کرد.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا دەوشمی "بژی عەفرین"، " بژی یەپەگە ویەپەژە" و " عەفرین شاری ئێمەیە، ئازادی هی ئێمەیە،  وترایەوە.

 

ک-ش