لە ئیتاڵیا ١٦ کرێکاری بیانی گیانیان لەدەست دا

لە لە ٤٨ کاتژمێرى رابردوودا لە وڵاتى ئیتاڵیا چەند رووداوێکى هاتووچۆ روویاندا و بەهۆی ئەو رووداوانەوە ١٦ کرێکاری بیانى گیانیان لە دەستدا.

لە رووداوەکانى هاتووچۆدا لە ئیتالیا ژمارەیەک کرێکارى کشتوکاڵ گیانیان لە دەستدا. لە رووداوەکانى هاتووچۆدا لە ٤٨ کاتژمێرى رابردوو لە ئیتالیا ١٦ کرێکاری بیانیى کشتوکاڵ گیانیان لە دەستدا.

لە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا لە رۆژی شەممەدا ٤ کرێکاری کشتوکاڵ، کە بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بوون گیانیان لەدەستدا و ٤ کرێکاری دیکەش بەقورسی برینداربوون. دوێنێش لەڕووداوێکی تردا ١٢ کرێکاری تری بیانی، کە کاری کشتوکاڵیان دەکرد گیانیان لەدەست دا.

هەردوو ڕووداوەکە لە  هەرێمی فۆجە ڕوویانداوە. لەو هەرێمەدا هەزاران کرێکاری کەرتى کشتوکاڵ لە ئەفریقا، پۆڵۆنیا، بولگاریا و رۆمانیا، لە ژێر گەرماى زۆرى هاویندا بە نارەحەتى تەماتە کۆدەکەنەوە.

بەشێکى زۆر لە کرێکارانى کەرتى کشتوکاڵ، ئەگەر تەنانەت کێشەى مۆڵەتى کارکردنیشیان نەبێت، زۆر بە کەمی سوودێکى شیاویان لە کارەکەیان دەست دەکەوێت. بەشێکى زۆر لە کرێکارەکان یان لە شوێنى دوور لە کارکەیان دەژین، یان ناچارن لە خانووی نەشیاودا بژین.

ر.م