لە ستراسبورگ بۆ ئازادی ئۆجالان مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد

مەبەست ئەوەی کە (سی پی تی) دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارەتی خۆی بگەێنێتە ئەنجام، لە شاری ستراسبورگ-ی فەرانسا مانگرتن لە خواردن لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەستیپێکرد.

لەسەربانگەوازی کەجەدەکە-ی ئەورووپا لە هەمو وەڵاتە ئەورووپاییەکان، سیاسەتمەدار، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، شارەدار، ڕۆشنبیر، هونەرمەندان ودۆستانی کورد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

مەبەست ئەوەی کە (سی پی تی) دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیارەتی خۆی بگەێنێتە ئەنجام،ئەم مانگرتن لە خواردنە دەستیپێکردووە.

چالاکوانان لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆوە لە بەردەم بینای سەرەکی کۆنسەی ئەورووپا کۆبونەوە. لەسەر ناوی چالاکوانان ، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ی ئەورووپا ، یوکسەل کۆچ قسەی کرد کۆچ وێڕای بەخێرهاتنی چالاکوانان ئاشکرای کرد کە جگە لە ڕێکخراوە کوردییەکان، ژمارێک ڕێکخراوە ، کۆمەڵە وفیدراسیۆن لە تورکیا بەشداری ئەم چالاکیە دەبن.

پارلمانتارانی هەدەپە ، تووکبا هەزەروفەیسەڵ ساری یەڵدزبەشدارییان لە مانگرتن لە خواردن کردووە.

نوێنەری پارتی کەسک ونوێنەری گەلی سوریان-ش لەناو مانگرتواندان.

هەفتەی پێشوو (سی پی تی) ئاشکرای کردبو کە شاندێک-یان ڕەوانەی تورکیا کردووە بەڵام چاویان بە ئۆجالان نەکەوتووە.

ڕاگەیندراوە کە گوایا ئەو شاندە لەسەر دۆخی ئۆجالان چاویان بە وەزیرانی تورکیا وبەرپرسانی وەزارەتەکان کەوتووە.بەڵام دەربارەی ئەو چاو پێکەوتنانە هیچ زانیاریێک-یان بڵاو نەکردووەتەوە