لە ئیندۆنیزیا بە هۆی لافاوەوە زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی جاکارتای ئیندۆنێزیا لە دەستپێکی ساڵی نوێ بارانێکی زۆر باری و بووە هۆی لافاو  و ڕووچوونی زەوی و تا ئێستا زیاتر لە ٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیندۆنێزیا دوای لافاوی ساڵی ٢٠١٣ کە بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا ڕووبەڕووی کارەساتیکی تریش بووەوە.

لە هەرێمی جاکارتا کە ٣٠ ملیۆن کەس تێیایدا دەژین، بە هۆی لافاوەوە بە دەیان گەڕەک ژێرئاو کەوتن.

بە پێی ئامارەکانی بەرپرسانی هەرێمی جاکارتا، زیاتر لە٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. ١٠ کەس بێسەروشوینن. نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

ف.ق